سلێمانی سزایان دەدات..بەرهەمی نەوشیروان دروستکردنی گروپێکی نالۆژیکی سیاسی بوو
تەنیا کوردی
دەستبردن بۆ مێژوو سەختە، رووداوەکان ئەوانەن کە مێژوو دەیگڕێتەوە، دەستکاریکردنی رووداوەکان و پێشێلکردنی سەروەرییەکانی خەڵک، کاردانەوەی گەلی لێدەکەوێتەوە، چونکە مێژوو کاتژمێرێکی زێرینە و لە نێو دڵی گەل دا زەنگ لێ دەدا..نەوشیروان مستەفا بە دروستکردنی گروپێکی نالۆژیکی سیاسی لە سلێمانیدا ویستی دەستکاری مێژووی شار بکات، سلیمانی بچوکبکاتەوە بۆ ئاستی لەبیرچوونەوەی خەباتی سیاسی و مەدەنی و رۆشنبیری تا ئەو هێڵەی کە سلێمانی بچێتە دۆخی ناڵەباری سیاسی و سووتاندنی دەستکەوتەکان و دروستکردنی شەڕی ناوخۆیی، بەڵام بەزووی لە سلێمانیدا یەکەم کاردانەوەی خەڵک بە خێرای بینرا کە نەچوونە پاڵ گروپەکەی نەوشیروان مستەفا کە خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز بدەن.
ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێ، ئامانجی رۆشنبیر و مامۆستایان نییە، کە خەڵکانێک بەرد لە دەستکەوتەکاندا بوەشێنێن، رێیتێناچێ کە خەڵکی راستەقینەی سلێمانی و مامۆستایانی تێکۆشەری شارەکە بەوە رازیبن کە ئیدی گروپێکی نالۆژیکی سیاسی بیەوێ دۆخی شارەکە بشێوێنی و سلێمانی بکاتە شارێکی بچوک و دۆخی شارەکە بە تەواوەتی ئاڵۆز بکات، ئەمە سیفات و تایبەتمەندی مامۆستا و رۆشنبیر نییە، بەڵکو ئەوەی دەبینرێ گروپێکی نالۆژیکی سیاسییە کە لە بازنەی ئایدۆلۆژیەتێکی داخراودا پەروەردە کراون و، ئەوانەن کە پیلانگێڕی لە شارەکەدا دەکەن بۆ ئەوەی شار لە پێشکەوتنی مەدەنی داببڕێنن.
گۆڕان لە ئێستادا ئەوانەی پەروەردەی دەستی گروپێکی ئایدۆلۆژیای داخراون لەسەر نیەتی نەوشیروان مستەفادا سیاسەتی بازنەیی دەکەن، ئەمانە لە سلێمانیدا سەلماندیان کە هەڵگری پەیامی مۆدێرن و گۆڕانکاری نەبوون، هەڵگری ئایدیایەکی دیموکراسی و رێکخراو لەسەر بونیاتی لۆژیکی سیاسی نەبوون، ئەمانە هەڵگری باکگراوندێکی پڕ لە رکوکینەی سیاسی بوون بە ئامانجی تێکدانی سلێمانی لە گۆڕەپانی ناوچەکەدا دەجوڵێنەوە و نیەتی راستەقینەیەن ئەوەیە کە ئیدی ئەم شارە نەبێتە بەشێک لە مێژووی سەربەخۆیی کوردستان و پێشکەوتنی مەدەنی و سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی.
ئەم گروپە ئەمەیان بیرچوو، کە مێژوو دەستکاری ناکرێ، مەڵبەندی فکر ناکرێ ببێ بە پاشکۆی وڵاتگەلێکی بێگانە و دەستی دەرەکی، چونکە سلێمانی لە خەباتی شاخدا مەڵبەندی هزری بوو بۆ پێگەیاندنی نەوەی نوێ لەسەر ئەفکاری کوردایەتی و لە خەباتی شاریشدا سلێمانی پایەتەختی رۆشنبیرییە، بۆیە ئەو دەستە رەشەی دەیەوێ ئاڵۆزی سیاسی لە شارەکەدا دروستبکات و ئەوانەی دەیانگوت خۆپیشاندنی ملیۆنی دەکەین، بینیمان سلێمانی سزایان دا و سزای دیکەیش بەدواوەیەتی کە ئەمانە دەمامکیان لەسەر روخساریاندا لادەدرێ و، لە ئێستاکەوە ناسراون، بۆیە بەدوور نازانرێ کە ئەم گروپە نالۆژیکیی لە سیاسەتدا کە لە بچوکبوونەوەدان، بە زووی سزای دیکەی جەماوەری لە سلێمانی دا وەربگرن.