هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵی كه‌س و كاری بكوژه‌كه‌ی دوێنێی فیستیڤاڵی ئێل به‌گی جاف

کەسوکاری ئەو كه‌سه‌ی کە دوێنێ لە فێستیڤاڵەکەی ئێل بەگی جاف لە قەرەداغ کوژرا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سەر ماڵی کەسوکاری تۆمەتبارەکە لە چەند گەرەکی ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ و دوو ماڵیان ئاگرتێبه‌رداوه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) کەسوکاری ئەو كه‌سه‌ی کە دوێنێ لە فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف لە نزیک گوندی باخانی قەرەداغ کوژرا شەوی ڕابردوو چوونە سەر دوو ماڵی کەسوکاری تۆمەتبارەکە و سوتاندوویانە.

Back to top button