پێش مانگی رەمەزان بەشێكی دیكەی شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر دەكرێتەوە
سەرپەشتیاری دروستكردنی شەقامی 120 مەتری شاری ھەولێر ئاشکرای کرد کە دروستكردنی شەقامی 120 مەتری بەردەوامە و پێش مانگی رەمەزان بەشێکی دیکەی شەقامەکە دەکرێتەوە.
سەرتیپ قادر، سەرپەشتیاری دروستكردنی شەقامی 120 مەتری شاری ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە: “شەقامی 120 مەتری لە لای ماجیدی مۆڵ تاکو سەر رێگای كەركووك كە 9 كیلۆمەترە، تەواو بووە و تەنھا كاری جوانكردنی چاندنی داری مابوو و ئەویش كۆتایی هاتووە و پێش مانگی رەمەزان دەكرێتەوە”.
گوتیشی: “بە تەواوكردنی ئەم 9 كیلۆمەترە، تەنھا 10 كیلۆمەتر دەمێنێت، ئەوەی بڕیار بوو كۆمپانیا توركییەكە دروستی بكات و ئەویش ھەر ئەمساڵ تەواو دەبێت، بەمەش ھەر 36 كیلۆمەترەكە كە درێژیی تەواوی شەقامەكەیە، تەواو دەبێت”.