گۆڕان بۆ دادگا: رێكه‌وتن و بڕیاری ئێمه گه‌وره‌تره
خواكوڕك
ئه‌مرۆ 20/11/2016 دادگای كارگێری پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ئەكرەم شەریف دەركرد سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه‌ی كه تۆماری كردبوو، جێگری ئێستای سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییش ده‌ڵێت، من به بڕیاری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هاتووم و هه‌ر به بڕیاری ئه‌وانیش پۆسته‌كه جێدێڵم.
ئەنوەر تاهیر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە كوردیوی راگەیاندووه، “من متمانەم لە ئەنجومەن وەرگرتوە بە بڕیاری ژمارە 14 و بەدەنگی 24 ئەندام و دەبێت ئەنجومەنیش متمانەم لێوەربگرێتەوە، بۆیە من لە پۆستەكەی خۆم بەردەوام دەبم”.
ئه‌نوه‌ر تاهیر له‌باره‌ی سكاڵای هاوپۆسته‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت، “كاك ئەكرەم رەخنەی لەبریاری ئەنجومەن هەبووە لە سەرۆكی ئەنجومەن لە كاك هەڤاڵ و كاك ئازاد نەك من”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ” بڕیارەكە تەمیز دەكرێتەوە تا مانگێكی تر ماوە هەیەو دواتر دەچێتە ئەنجومەنی شوارو بریاری كۆتایی لەسەر دەدرێت”.
به‌پێی بڕیاری دادگا، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌كره‌م شه‌ریف پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌مه‌رجێك بۆماوه‌ی 15 رۆژ كەس تانەی لێ نەدات و تێهەڵچوونەوەی بۆ نەكرێ.