بزانه‌ سه‌رخۆشێك چی له‌ ترامپ كردووه‌

ڕۆژنامەی نیۆڕك پۆست گرتەی فیدیۆیـی کەسێك پیشان دەدا کە هەوڵی داوە بە مۆبایلی دەستی لە دۆناڵد ترامپ بدات”.
 
ڕۆژنامەکە ئاشكرای كردووه‌” لە کاتی چـوونـی دوناڵد ترامپ بۆ سەر ستەیج بـۆ پێشکەش کردنی ووتار بە بۆنەی گەیشتنی کۆمەڵەی تفەنڴی نیشتیمانی لە شاری ئیندیانا ئەوە ڕوویداوە بەڵام هیچ زیانێکی بە ترامپ نەگەیشتووە”.
 
به‌ هاوێشتنی مۆبایله‌كه‌ی په‌لاماری ترامپی
داوه‌ له‌ شاری ئیندیانا
ولیاز رۆز ئەو کەسە بوو مۆبایلەکەی بەرەو ڕووی ترامپ هاویشت و تا بە عەرز کەوت چاوەکانی ترامپ لەسەری بـوو و هەر زوو دەزگای نهێنی ئەو کەسەیان دەستگیر کرد و بینیان کە سەرخۆشە و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەیە “.
 
ئەو ڕووداوە بەسەرهاتی جۆرج بۆش بیر میدیاكانی خسته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2008 ئەو کات کەسێك پێڵاوەکانی بەڕووی بۆش له‌ عێراقدا هاوێشت كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانی بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاته‌” نووری مالكی”.

Back to top button