وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا
مەولود چاوشئۆغلۆ گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە ماوەی دو رۆژ لە عێراق بمێنێتەوە، و سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و چاوی بە چەند بەرپرسێکی باڵا بکەوێت.
مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا ماوەی دوو ڕۆژ لە عێراق بمێنێتەوە و چەندین کۆبوونەوەی باڵا ئەنجامبدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا تورکیەکان، چاوشئۆغڵۆ سەردانی هەرێم دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم دەبێتەوە.