شوان عەتوف بۆ جاری دووەم ژیانی هاوسەریی پێکهێنا
سینەماکار شوان عەتوف بۆجاری دووەم ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا لەگەڵ خانمێکی کورد کە نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیایە.
بەپێی زانیاریەکان شوان عەتوف و شیلان کەمال لە ڕۆژی ١٧ی نیسانی٢٠١٩ بەئامادەبوونی ئەندامانی خانەوادەی هەردولا و ژمارەیەك لە هاوڕێیانیان ئاهەنگی هاوسەرگیریان لە ماڵی سپی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبردوە.
شیلان کەمال لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاماژەی بەچونە ژیانی هاوسەرگیری کردووە، بەڵام ئاشکرای نەکردوە لەگەل سینەماکار شوان عەتوف چۆتە ژیانی هاوسەرییەوە، هونەرمەند شوان عەتوف تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.
شیلان کەمال وەك شوان عەتوف بۆ جاری دووەمە چوەتە ژیانی هاوسەرییەوە و لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی و فۆتۆگرافەرە.
شوان عەتوف و تاڤگە محمەدی بێژەری ناسراوی کەناڵی ئاسمانی کوردسات لە ساڵی ٢٠١٥ جیابونەوە.