بلاك وۆتەر بە ناوێکی نوێ دەگەڕێتەوە عێراق
سایتی باز فیدی ئەمریکی بەڵگەنامەی مووڵەت وەرگرتنی کۆمپانیایەکی بیانی لە ژێر ناوی فرۆنتێر سێرفس گـروپ بڵاو کردەوە و خاوەنی ئـەو کۆمپانیایە هەمان کەسە کە خاوەنی بلاك ووتەرە و لە عێراق کاری کردەووە.
ئێریك پرینس خاوەنی کۆمپانیا نوێیەکەیە ولە ساڵی 2014 لـە هۆنگ کۆنگ دایمەزراندووە بـۆ خزمەت گوزاری لۆجیستی و بارەگایەکی لە ئیماراتی عەرەبیە هەیـــە.
وای بوو دەچن ئەو کۆمپانیایە لە کێڵگە نەوتیـەکانی بەسرای باشووری عێراقی پڕنەوت کار بکەن بـۆ پاراستنی ڕێڕەوی گواستنەوەی نەوت و بەنداوە دارایـیەکان و کۆمپانیای بلاك وۆتەر پێش چەند ساڵێك بە تومەتی کوشتنی چەند کەسانێك لە گۆڕەپانی نسوور لە بەغدا دەرکرا لە عێراق،