خـۆکوشتنی بە کۆمەڵ و هۆیەکی نامۆ

لە ڕووداوێکی جەرگ بڕ لە یەکی لە شارەکانی پارێزگای بوحەیرەی باکووری میسر 3 کچ لە یەك خانەوادە خۆیان کوشت ودایکی قوربانیەکان بە زانینی هەواڵەکە تووشی جەڵتەی دڵ هات و گەیشتە کچەکانی.

شاری کەفر ئەلدەوار ئەو شارەیە کە کارەساتە مرۆیـیەی لێی ڕوویدا کاتێ کچێکی قوتابی 17 ساڵی و کچە پوورێکی 15 ساڵی بە خواردنی حەبێکی ژەهراوی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا بە هۆی ئاڵۆزی باری دەروونیان.

بە زانینی ئەو هەواڵە دایکی قوربانیەکە توشی جەڵتەی دڵ هات و لە نەخۆشخانە کۆجی دوایی کرد وتەنها کچێکی بچوکی 11 ساڵی مابـوو لەو خانەوادەیە و کە هەواڵی مردنی دایکی و خۆکوشتنی خۆشکی زانی و مانەوەی بە تەنیایـی ئەویش لە بەلەکۆنەی خۆی فڕێدا خوارەوە و خۆی کوشت ؛

Back to top button