بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان بەغدا و هەولێر دەستیپێکرد

شاندێکی باڵای حکومەی عێراق کە لە چەند وەزیرێکی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق پێکهاتووە، گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەربژێری پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

وه‌ك میدیایی كوردستان 24 بڵاویكردۆته‌وه‌: کۆبوونەوەکە زیاتر راوێژکارییە و ئامادەکارییە بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وه‌باسی مەلەفی نەوت و کێشە سەربازییەکان ناکرێت، بەڵکو لە کابینەی داهاتووی حکوومەت هەرێمی کوردستان ئەم پرسە یەکلا دەکرێتەوە”..

پێش کۆبوونەوەکە، نووری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند: “هەندێک پرس تا ئێستا بە هەڵواسراوی لەنیوان هەولێر و بەغدا ماونەتەوە و چارەسەر نەکراون، وەکو دەروازە سنوورییەکان و کۆنترۆڵی جۆری، گەشبینن بە رێککەوتن لەسەر پرسەکان”.

 

 

Back to top button