ھەرێمی كوردستان ھاوردەی ئەم ماددەیە لە ئێرانەوە قەدەغە دەكات

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان، بڕیاریداوە بە قەدەخەكردنی ھاوردەكردنی چیمەنتۆ لە ئێرانەوە.

لە راگەیەندراوەكەی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھاتووە: “ئاگاداری گشت کۆمپانیاکان و بازرگانانی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەکەینەوە کە بە پێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ. هاوردەکردنی چیمەنتۆی (ئاسایی و مقاوم) لە بەرواری(2019/5/1) قەدەخە دەکرێت”.

Back to top button