موسلێم: توركیا و سوریا بۆ دابڕاندنی عەفرین رێككەوتوون

به‌رپرسی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م ده‌ڵێت: “بێدەنگی رژێمی سووریا بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان نیشانەی رێککەوتنی دیمەشق و ئەنقەرەیە”.

ساڵح موسلێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیان: “پێش رزگارکردنی عەفرین تورکیا بە دروستکردنی دیوارێک، دەستی بە دابەشکردنی ناوچەکانی ئەو شارە کردووە، بێدەنگی حکومەتی سووریا لەبەرامبەر ئەو کارەی تورکیا وا نیشان دەدات کە ئەنقەرە و دیمەشق لەبارەی عەفرینەوە رێککەوتوون”.

هه‌روه‌ها گووتی: “تورکیا بە دروستکردنی دیوارێک لە دەوروبەری عەفرین یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات و ئامانجی تورکیاش په‌یوه‌ستكردنی عەفرینە به‌ خاکی تورکیاوه‌”.

Back to top button