ئۆجه‌لان: په‌كه‌كه بێ سه‌رۆك و سیاسه‌تە
عوسمان ئۆجه‌لان، سیاسه‌تمه‌دار و برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبەری بەندكراوی پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان24دا گوتی: “ئه‌وانه‌ی ئێستا له قه‌ندیلن، ناتوانن سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بكه‌ن”.
گوتیشی: “له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سه‌ركردایه‌تیی قه‌ندیل رێگه‌ی نه‌دا په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت”.
ئاماژەی بەوەش دا: “پەكەكە بە شێوەیەكی ئازادانە كار ناكات، ھەرشتێك لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندا نەبوو، دەیانەوێت بە فشار و ھەڕەشە بیخەنە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان، بۆیە سەركردایەتیی قەندیل رەوایەتیی نییە و رێگەنادەن بیروبۆچوونی سەرۆكەكەیان بگاتە گەل”.