خواكوڕك ئاشكرای دەكات؛ بزۆتنەوەی ئیسلامی بەم وەزارەتە بەشداری حكومەت دەكات
بزووتنەوەی ئیسلامی بە وەزارەتێك بەشداری حكومەت دەكات و خواكوڕك ناوی وەزارەتەكە ئاشكرا دەكات.
بەپێی زانیارییەكان، هەفتەی داهاتوو یەكێتی و پارتی ڕێككەوتنامەكەی نێوانیان واژۆ دەكەن و دوابەدوای ئەوەش پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ پەسەندكردنی هەمواری یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و ڕاسپاردنی كاندیدی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ پێكهێنانی كابینەكە دەست پێدەكات.
جگە لە پارتی و یەكێتی و گۆڕانی، پارتی بڕیاریداوە هەر یەك لە بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست و كەمە نەتەوایەتییەكان بەشداری لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بكەن.
سەرچاوەیەك لە ناو بزووتنەوە، ئاشكرای كرد: بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، دەربارەی ناوی وەزارەتەكە، ماڵپەڕی خواكوڕك زانیویەتی، بڕیارە بزووتنەوە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی پێ بدرێت.