ئـامادەکاری بۆ پەسەندکردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت

ئـامادەکاری بۆ دانیشتنی پەرلەرمان و پەسەندکردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت، کابینەی حکوومەت لە کاتێکی نزیکدا پێک دێت.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئـامادەکاری بۆ دانیشتی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت، بڕیار وایە لەم حەفتەیەدا کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێـت.”

هەورامی گوتیشی: “پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت قۆناغی گرینگی تێپەڕاندووە، بەشێکی کەمی ماوە، سەرجەم ئاماژەکان بۆ ئەوەن لە کاتێکی نزیکدا حکوومەتی نوێ پێک بێـت، پێشبینی دەکرێت حەفتەیەک بۆ دوو حەفتە بخایەنێت.”

هەورامی دەشڵێت: “گفتوگۆ و دانوساندنی باش لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە و پەرلەمانیش بە تەواوی خۆی بۆ دانیشتن لەو بارەیەوە ئامادە دەکات.”

Back to top button