جەواد زەریف: وڵاتانی ئەورووپا بە فریامان نێن لە رێككەوتنی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی دەكشێینەوە
دوای ئەوەی ئەمریكا چەن سزایەكی دیكەی بەسەر ئێراندا سەپاندن كە دواهەمینیان بڕیاری قەدەغەكردنی كڕینی نەوتی ئێرانە لە لایەن وڵاتانی جیهان, وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت لە بەرامبەر فشارەكانی ئەمریكا چەند كارتێكمان لەبەردەستە لەوانەش كشانەوە لە رێككەوتننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمییە.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێرانی راگەیاندووە: “كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەك بژاردەی لەبەردەستە و دەسەلاتدارانی وڵات تاوتوییان دەكەن.. كشانەوەشمان لە پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی، یەكێكە لە هەرە دیارەكانی ئەو بژاردانە”.
هەرەها وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە:” وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بەو فشارانەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بێ دەسەڵات لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی.
لای خۆشیەوە عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دووپاتیكردەوە، ئەوروپا ئەوەی سەلماند كە ناتوانێت پابەندی بەڵێن و پەیمانە نێودەوڵتییەكان بێت، چونكە بەڵێنیان بە تاران دابوو كە ببنە زامنی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی، بەڵام نەیانتوانی هیچ هەنگاوێك بەو ئاراستەیەوە بنێن.