وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتە فڕۆكەخانەی هەولێری پایتەخت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵۆ، سەردانی بەغدای كرد, لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبوویەوە, كەمێك لەمەو بەرگەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان, بڕیارە لەگەڵ بەر پرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
لە كاتی گەیشتنی بۆ هەولێر، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لایەن گەورە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
بڕیارە لە ماوەی مانەوەیدا لە هەولێر ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بكات.
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی توركیا بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبووەوە و دواتر سەردانی بەسرەی باشووری عێراقی كرد.