سەعدی پیرە: پارتی و یەكێـتی و گۆڕان رێككەوتووین لە بارەی پێكهێنانی حكومەت
دوای تێپەڕینی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان, لەگەڵ ئەوەی یەكێتی و گۆڕان داوای پۆستی زیاتریان دەكرد لەو رێژە دەنگەی بەدەستیان هێناوە, ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت:” پارتی و یەكێتی و گۆڕان رێككەوتووین لە بارەی پێكهێنانی حكوومەت”.
سعدی پیرە ئەندامی مەكتەب سیاسی یەكێتی ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەموو ڕێكەوتنەكانی پێكهێنانی حكومەت لەنێوان یەكێتی و پارتی و گۆڕان كۆتایی هاتووە و لە ئێستادا چاوەڕێی كۆبونەوەی پەرلەمان دەكەن بۆ واژۆكردنی پرۆتۆكۆلی پێكهێنانی حكومەت.
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ بایەتێك نەماوە لەنێوان ئەوان و پارتی گفتوگۆی لەبارەوە بكەن هەروەك چۆن لە نێوان گۆڕان و پارتیش رێكەوتنەكان كۆتایی هاتووە.