سەرۆكی پۆلیسی فیدرالی ئەمریكا: رووسیاو ئێران دەیانەوێت دەستوەردان لە هەڵیژاردنەكانی داهاتووی ئەمریكادا بكەن
دوای ئەوەی ئەمریكا سزاكانی سەر ئێرانی گەڕاندەوە, لە دواهەمین سزا كڕینی نەوتی ئێرانی لە لایەن وڵاتان قەدەغەكرد, لە ئێستادا پەیوەندیەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە رووەو گرژی زیاتر دەچێت, سەرۆكی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا، باس لەوەدەكات كە روسیا لە هەوڵی جدیدایە بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا و ئێران و چەند وڵاتێكی تریش هەوڵی هاوشێوە دەدەن.
كریستۆفەر رەی، سەرۆكی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا (ئێف بی ئای) رایگەیاند: روسیا بە “شێوەیەكی شەڕێنگێزانە” لە هەوڵدایە كاریگەری لەسەر رەوتی هەڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا دابنێت.
وتیشی: هەر یەك لە ئێران، چین و كۆریای باكوریش هەوڵ دەدەن بە سودوەرگرتن لە ئەزمونی دەستوەردانەكانی روسیا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016 ی سەرۆكایەتی ئەمریكا، لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەستوەردانی هاوشێوە ئەنجام بدەن.
وەك سەرۆكی ئێف بی ئای باسی لێكردووە، دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنی پێشوو، تەنها بۆ تاقیكردنەوە بووە و ئەمجارە لە هەوڵی دەستوەردانێكی بەربڵاوتردایە.