كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی توركیا دەستیپێكرد
مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا كرد و لە ئێستەدا لە کۆبوونەوەن.
كهمێك پێش ئێستا مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا كرد و بڕیارە دوای ئەو کۆبوونەوەیە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی تری حکوومەت کۆ ببێتەوە.
ئێوارەی دوێنێ مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و چاوەڕوان دەكرێت لەبارەی نەوت و کردنەوەی خاڵێکی تری سنووری نێوان هەرێم و تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆ ببێتەوە.
چاوشئۆغڵۆ لەكاتی گەیشتنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە پێشوازی لێ كرا و چاودێران پێیان وایە بابەتی وزە تایبەت لەدوای راگرتنی لێخۆشبوونەکەی ئەمەریکا بۆ هەشت وڵاتی هاوردەکاری نەوت و گازی ئێران کە تورکیا یەک لەو وڵاتانەیە، ئەنقەرە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی ئێران لە دابینکردنی وزەی تورکیا رووی لە عێراق و کوردستان کردووە