بزوتنەوەی گۆڕان رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی دوردەخاتەوە

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا عەبدولڕەزاق شەریف رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی لە ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەربکات.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، “بڕیاردراوە بە دەرکردنی عەبدولڕەزاق شەریف، رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی لە ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “عەبدولڕەزاق شەریف پابەند نەبوە بە پرەنسیپەکانی کاری رێکخراوەیی و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان”.

لە بەرامبەردا عەبدولڕەزاق شەریف بە پرس میدیای راگەیاند “تەنها لە راگەیاندنەوە ئەو راگەیاندن و پرسەم بینیوە بۆیە لە ئێستادا قسەلەوبارەیەوە ناکەم و لە داهاتودا قسەم دەبێت”

 

Back to top button