حزبێكی نوێ لە سلێمانی دامەزرا

حزبێكی نوێ بەناوی (پەدەدە) لە سلێمانی دامەزرا و بەپێی گوتەی بەرپرسانی حزبەكە ژمارەی ئەندامانی ئەو حزبە تازە لەدایکبووەی سلێمانی، ”چەند هەزار کەسێکە“، بەپێی بەرنامەیان، بڕیارە چارەنووسسازەکانیان بە ڕێژەی دوو لەسەر سێی دەنگەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حزبەکەیان دەدەن.

لەبارەی وەرگرتنی مۆڵەتی یاساییەوە، سەرپەرشتیاری (پەدەدە) دەڵێت: ”ئێمە ماوەیەکە ڕێکاری یاسایمان دەست پێ کردووە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی کارکردن لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، چونکە پلانمان ھەیە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەین، ئەگەر بە فەرمی مۆڵەتمان لە حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی ناوەندی وەرگرت، ئەوا کار دەکەین لەسەر کاندیدکردنی کەسانی سەربەخۆی شیاو“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە شاری سلێمانیدا چەندان حزبی دیکە درووست بوون کە پێگە جەماوەری و سەرجەم فراوانخوازییەکانیشیان لە سنووری پارێزگاکەی خۆیاندایە.

Back to top button