ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی” پڕۆژەكەی گۆڕان نوێ كردنەوەی جاشایەتی سیاسیە
خواكوڕك
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی زۆر بە توندی لە بە رامبەر پڕۆژەكەی گۆڕان دەوەستێتەوە دەڵێت” پڕۆژەكە بۆ نوێ كردنەوەی جاشایەتی سیاسیە, وە خیانەت لە خوێنی شەهیدان دەكرێـت”
لە دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی زاگرۆس، جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەر پرسی یەكەی حەفتای پێشمەرگە لە بارەی پڕۆژەكەی گۆڕان بۆ مامەلەكردنی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاكانی هەرێم دەڵێت” من پێم وایە ئەو پڕۆژانە هەوڵێكە بۆ دروستكردنەوەی جاشایەتی سیاسی, لەبەر ئەوە چونەوە بۆ بەغداو كەوتنەوەبن هەیمەنەتی عێراق خیانەتێكە لە خوێنی هەموو شەهیدان دەكرێت, بۆیە ئەو پڕۆژانە یان ئەو لێدوانانەی كە وادەكات ئێمە بچینەوە بن دەست عێراقو چاوەڕێی عێراق بین, من پێم وایە میللەتی ئێمە ئەگەر لە برسانیش بمرن ئەم جۆرە پڕۆژانە قبوڵ ناكەن, وە ئەو پارانەش قبوڵ ناكات كە بە شێوەی خیانەت یان جاشایەتی یان جاسوسی دەستیان كەوێت.
شێخ جەعفەر گوتیشی” ئەو پڕۆژەیە سەرلەبەری هەولێكە بۆ دروستكردنەوەی جاشی سیاسە لە كوردستان و لە عێراق”