قاسم سوله‌یمانی: دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتۆن ئه‌سته‌مه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/245436545.jpg)
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵیی “فارس”، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی جه‌ختیكرده‌وه دانوستان و وتووێژ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌سته‌مه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی نیسان، قاسم سوله‌یمانی گوتی: “ئێران له ژێر گوشاری ئابووری سته‌مكارانه دانوستان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ناكات”.
گوتیشی: “ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی گوشاری ئابوورييه‌وه ناچارمان بكات بچینه نێو دانوستان له‌گه‌ڵی، به‌ڵام هه‌ر دانوستانێكی به‌م شێوه‌یه ده‌بێته خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان به ئه‌مریكا و ئه‌مه‌ش هه‌رگیز روونادات”.