فه‌ڕه‌نسا.. پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشێكی تیرۆریستیی راگه‌یاند
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی نیسان، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا و سەرچاوەیەکی ئاسایشی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایان كردووه، رۆژی دووشه‌ممه پۆلیسی فەڕەنسا کردەوەیەکی تیرۆریستییان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و چوار گومانلێکراویان دەستگیرکردووە.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له زاری سەرچاوەكه‌ی ئاسایشی فه‌ڕه‌نساوه، ئه‌وه‌یان گواسته‌وه، “ئەو چوار کەسەی كه ده‌ستگیركراون چەکیان پێبووە و مه‌به‌ستیان بووه ئەو چەکانە بۆ کردەوەی تیرۆریستیی بەکاربهێنن“.
لای خۆشیه‌وه کریستۆف کاستانێر، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا بە رۆژنامەوانانی راگه‌یاند، “بەڵگەی تەواومان له‌به‌رده‌سته بۆ ئەوەی باوەڕ بەوە بهێنین کە پلانیان بۆ هێرشێکی گەورە داناوه“