سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سیاسەتمەداری کورد کەمال بورقای دەکات
بەبۆنەی کۆچی دوایی برایانەوە، سەرۆک بارزانی بروسکەیەکی سەرەخۆشیی ئاراستەی سیاسەتمەداری کورد کەمال بورقای کرد ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز کاک کەمال بورقای
بەدڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (مستەفا)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی كاك مستەفا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبوری بەخانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان ببەخشێت و دوا ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه راجعون
مسعود بارزانی
2019/4/29