داعش نوێترین ڤیدیۆیی ئەبوبەكر بەغدادی بڵاوكردەوە
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی داعش، گرته‌یه‌كی نوێ و چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوی داعشیان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له دوای یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له 2014 و خوێندنه‌وه‌ی وتاری راگه‌یاندنی خیلافه‌ته‌كه‌ی له مزگه‌وتی نوری شاری مووسڵ، ئه‌مه دووه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه.
گرته ڤیدیۆكه، له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی میدیایی فورقانی سه‌ر به داعش له چه‌ناڵێكی تێلیگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه.