عادل عەبدولمەهدی: سەردانی سێ وڵاتی زلهێزی ئەوروپا ده‌کات
بریاره لەچەند حەفتەی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی چه‌ند وڵاتێكى ئەورووپا بکات و له‌م باره‌وه ئەمڕۆ دووشەممە ۲۹ی٤ی ۲۰۱۹، نووسینگەی عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، عەبدولمەهدی سەردانی هۆڵەندا، ئەڵمانیا و دواتریش فەرەنسا دەکات.
راشیگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی رۆژی سێ شەممە ۳۰‌ی ٤ی ۲۰۱۹ سەردانی هۆڵەندا دەکات و دواتریش دەچێتە هه‌ردوو وڵاتی ئه‌لمانیاو فه‌ره‌نسا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتيشى” دیارترین ئه‌و پرسانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه باسیان ده‌كات، په‌یوه‌سته به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بۆ عێراق و بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان”.