جەنگێکی چاوەڕوانکراو بەڕێوەیە پاش هەڕەشەکانی ئێران بە داخستنی گەڕوی هورمز
لەو کاتەی سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی لێبوردەیی لەسەر هەناردە نەوتیەکانی ئێرانی بەتاڵ کرد ناوچەکە بەگشتی کەشێکی چەنگی چاوەڕێ دەکات و پرسیارێك لە ئارا دایە ئایا کامە هێز دەتوانی هەڕەشەکانی بە کردار جێ بەجێ بکات ؛
گڕوی هورمز ڕێڕەوێکی دەریایی بەرتەسکە نێوان ئێران و عومان و کەنداوی عەرەبی دەبەستێتەوە بە زەریای هیندی وپانیەکەی 50 کیلۆمەترە و بە قۆڵایی 60 مەتر و ڕۆژانە نزیکەی 20 تـا 30 بارهەڵگری نەوتی لە سعودیە و عیراق و قەتر و ئیمارات و کوێت پێدا تێپەردەبی و هیچ شوێن گرەوێك نیە بـۆ گڕوی هورمز.
عەلی ڕەزا تەنکسێری فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران گوتی ئێران گەڕوی هورمز دادەخات ئەگەر نەهێڵن بەکاری بێنیت بـۆ هەناردە کردنی نەوتی وڵاتەکەی.
ئێران بەکردار دەتوانێ گڕوی هورمز دابخات لە ڕێی چاندن مینی دەریایی و پاپۆری خێرا و کەشتی جەنگی بەڵام تا کەی بەردەوام دەبیت و ئایا ئەمریکا وڵامێکی سەربازی دەبێت چونکە هەڵوێستێکی لەم چەشنە کەنداو دەخزێنیتە نێو جەنگێکی هەرێمی.