قەشەی كەنیسەی ماركۆركیس لەباشیك: چی گوت؟
خواكوڕك
لەدوای ئازادكردنەوەی شارۆچكەی باشیك كە بۆماوەی دووساڵ لەژێر دەستی داعش دابوو, دانیشتوانی شارۆچكەكە بە هەموو پێكهاتە دینی و نەتەوەیەكان داوادەكەن بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستانو پێشمەرگە بیان پارێزێت.
لەو بارەیەوە. قەشە( ئەفرام ) قەشەی كەنیسەی ماركۆركیس لەشارۆچكەی باشیك لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت” وای بەباشتر دەزانێت باشیك لەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بمێنێتەوەو نەگەڕێتەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی عێراق لەبەغدا, بەدڵنیاییەوە ئێمە وای بەباشتر دەزانین بەشێك بین لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر نزیكی ئێمەوە لەناوچەكەو لەبەرئەوەی لەماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بە تەنگ ئێمەوە هاتووە”
قەشەی كەنیسەی مار كۆركیس دەشڵێت”لە دووای روخانی رژێمی سەدام حسێن بەهیچ شێوەیەك هیچ كەسێك لە بەغداوە نەهاتووە بۆئەوەی سڵاوێكمان لێبكات”.
شاری باشیك دوای دوو ساڵ لەژێر دەستی داعشدا، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە7ی ئەم مانگەدا كۆنتڕۆڵیكردەوە بەوەش جارێكی تر زەنگی كەنیسەی مار كۆركیس لە شارۆچكەی باشیك لێدرایەوە، كە بەدووری نزیكەی 15 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكووری شاری موسڵ , ئەم ناوچەیە یەكێكە لە كۆنترین سەنتەرەكانی مەسیحییەت لەجیهاندا