سەرۆکی ڕاسپێردراوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، سبەی کۆبونەوەی ئەنجومەن بکرێت سکاڵا دژ بە یەکێتی تۆمار دەکەم

دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دوور لە رێککار ی یاسایی سەرۆکێکی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دانا، وابڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگا کۆ ببێتەوە، کەچی سەرۆکە بەتەمەنەکە ئاگاداری کۆبونەوەو ئەجێندای کۆبوونەوەکە نیە.

(خواکوڕک) زانیویەتی سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. بڕیاره‌ له‌ بری جه‌مال مه‌ولود سەرۆکی ڕاسپێردراوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، کاکەڕەش سدیق ئەندامی کوتلەی یەکێتی لە فراکسیۆنی برایەتی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکە بکات.

له‌ بارەی کۆبوونەوەکە جەمال مەولود، سەرۆکای بەتەمەن کە سەرۆکایەتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکات لەکەرکووک رایگه‌یاند، من لەبەغدام و بۆچارەسەری پزیشک هاتووم هیچ کەسێکم رانەسپاردووە، کە سبەی سەرپەرشتی کۆبوونەوە بکات.

گوتیشی:  تاکو من کەس رانەسپێرم هیچ کەسێکی دیکە بۆی نیە سەرپەرشتی کۆبونەوەکان بکات.

جەمال مەولود هه‌روه‌ها گوتی: لەدژی کۆبوونەوەکەی سبەی رێکاری یاسایی دەگرمە بەر و کۆبوونەوەکە هیچ شەرعیەتی نیە.

Back to top button