عێراق و تورکیا پەیوەندیەکانیان پەرەپێدەدەن
مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو سەردانی عێراقی کردوو چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی ئەنجامدا.
تەوەری سەرەکی دیدارەکانی چاوش ئۆغلو لە بواری بازرگانی و پرسی تیرۆر خۆی بینیوەتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ھاوتا عێراقیەکەی جەختیان لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی نێوان بەغداد-ئەنکەرە کردۆتەوە بە ئەندازەیەک کە بگاتە بەھای بیست ملیار دۆلار لە ساڵێکدا.
ھاوکات محمد عەلی کەریم وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ میدیای عێراقی ئەوەی خستۆتە ڕوو کە بەغداد چیتر ڕێگە نادات لە سنورەکانیەوە ھێرش بکرێتە سەر تورکیا و مەبەستیشی لەوە ناردنی مەسجێکە بۆ پەکەکە کە بونەتە مایەی گرفت بۆ ئاسایشی تورکیا.