مۆسکۆ و تاران مانۆڕێك سازدەکەن

ئەمیراڵ حوسێن خانزادی فەرماندەی گشتی ھێزە دەریاییەکانی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد ھێزە دەەیاییەکانی وڵاتەکەی بە ھاوبەشی ھێزە دەریاییەکانی ڕوسیا مانۆڕێکی سەربازی لە ئاوەکانی ئێران ئەنجام دەدەن.

خانزادی نەیشاردەوە کە لە مانۆڕەکەدا زانیاری سەربازی دەریایی و تەکنیکی نوێ ئاڵوگۆڕ دەکەن و دەیانەوێت لەو ڕێیەوە ھێزی دەریایی ھەردوو وڵات نیشانی جیھان بدەن.

ئەم ھەوڵەی ئێران وەک وەڵامێک بۆ وتەکانی بنیامین ناتانیاھۆ دەخوێنرێتەوە چونکە ناتانیاھۆ ئاماژەی بەوە کرد کە چیتر لە ئاست جموجوڵی کەشتیەکانی ئێران بێدەنگ نابن و دەیانکەنە ئامانج

Back to top button