چوار هۆکاری سه‌ره‌كی بۆ گەورەبوونی ورگ

هەندێ جار مرۆڤ بەبێ ئەوەی قەڵەو بێت، یاخود کێشی جەستەی زۆر ببێت، هەندێک لە ئەندامانی جەستەی گەورە دەبن، بۆ نموونە ئەو کەسانەی هیچ بەشێکی جەستەیان قەڵەو نییە، بەڵام سکیان بە بەراورد بە جەستەیان زۆر گەورەیە.

پسپۆرانی خۆراک پێیان وایە گەورەبوون یاخود قەڵەوبوونی زگ بۆ چەند هۆکارێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە، ئەو هۆکارانە بیریتین لە: کەمخەوی، خواردنی نانی ئێوارە لە کاتی نەگونجاو و درەنگ، کەمیی ڕێژەی پڕۆتین لە جەستەدا.

دوایین هۆکار کە هۆکارێکی سەرەکی و گرنگە و لەبەرچاو نەگرتنی بەخێرایی و لە کەمترین کاتدا زگ گەورە دەکات، خواردنەوە گازییەکانە بە بەردەوامی، ئەگەر جەستەیەکی ڕێکت هەیە و تەنیا سکت گەورەیە، پێویستە گرنگی بەم چوار خاڵە سەرەکییە بدەی.

Back to top button