توێکڵی ئەو میوانەی سوودیان بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە

ھەندێک لە میوەکان ھەن بە توێکڵەوە ھەم بێ توێکڵ دەتوانین بیخۆین، بەڵام زۆربەمان لە کاتی خواردنیان ھەوڵ دەدەین پاکیان بکەین.

بەلام لە ڕاستیدا باشتر وایە  بەشێک لە میوەکان پاک نەکەین، چونکە سوودێکی زۆر لە توێکڵەکانیان ھەیە، وەکوو سێو کە توێکڵەکەی بۆ تواندنەوەی چەوری بەسوودە و رێگری لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە دەکات.

توێکڵی خەیاریش دژە چەورییە، توێکڵی پرتەقاڵ رێگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەکات، توێکڵی کیوی دژە ڤایرۆسی گەدەیە، بە ھەمان شێوە توێکڵی باینجان بۆ ئارامبوونەوەی ماسولکەکان سوودی ھەیە.

Back to top button