ئەو هۆكارانەی كەوادەكەن سەرنجی ئافرەتان بۆخۆت رابكێشیت

ماڵپەڕی CNN ی ئیماراتی عەرەبی ئەنجامی راپرسیەكی بڵاو كردەوە، كە لەناو توێژی ئافرەتان و ژنان ئەنجامیداوە.
لەراپرسیەكەدا پرسیاری ئەوە كراوە، كەچ شتێك دەبێـتە هۆی ئەوەی پیاوان سەرنجت رابكێشن، ئافرەتان و ژنان چەندین خاڵیان باس كردووە، بەڵام 10 خاڵ زۆرترین گرنگی پێدراوەو ئافرەتان پێیانوایە ئەم 10خاڵە لەپیاوان داهەبێت وادەكات سەرنجی ئافرەتان بەلای خۆیەوە رابكێشێت، كەئەمانەی خوارەوەن
یەكەم: چاوێكی جوان و روخسارێكی تەندروست
دووەم: زیرەكی و رۆشنبیری
سێیەم: لەش و لارێكی رێك
چوارەم: بارودۆخی ئابوریەكی باش
پێنجەم: بایەخدان بەتەواوی ژیان
شەشەم: لێهاتووی و توانای رازی كردنی بەرامبەر
حەوتەم: رووخۆشی و نوكتەبازی
هەشتەم: گەشبینی
نۆیەم: سیمایەكی رێك
دەیەم: خاوەن پیشەیەكی بەرزو بەناوبانگ
سەرچاوە/ CNN ی عەرەبی