بەشیر حهداد : تاوەكو ئێستا ھیچ ناوێك لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە رەوانەی پهرلهمان نەكراوە
جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، تا ئێستا ناوی ھیچ كاندیدێكیان بۆ وەزارەتەكان بە دەست نەگەیشتووە و چاوەڕێ دەكرێت ھەفتەی داھاتوو كابینەكە تەواو بكرێت.
د. بەشیر خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگهیاندووه: “ئەم ھەفتەیە دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق نادرێت، چونكە تاوەكو ئێستا ھیچ ناوێك لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران رەوانە نەكراوە تاوەكو دەنگی لەسەر بدەین و پەسەند بكرێت”.
ناوبراو گوتیشی: “چاوەڕێ دەكرێت لە ھەفتەی داھاتوودا سەرۆكوەزیران ناوی ئەو كاندیدانەمان بۆ رەوانە بكات، كە ھێشتا وەزارەتەكانی بەرگری و داد و ناوخۆ و پەروەردە بێ وەزیرن و ھەر كاتێك بە دەستمان گەیشت، دەنگیان لەسەر دەدەین و پەسەند دەكرێن”.