كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یه‌نرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممە ۳۰‌ی نیسان، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له هه‌ندێ كاتدا په‌ڵه هه‌ور به‌دیار ده‌كه‌وێت، پله‌كانی گه‌رما تا ڕاده‌یه‌ك جێگیر ده‌بن و له نێوان ۱۱ بۆ ۲۷ پله‌ی سیلیزیدا ده‌بن.
سبه‌ی چوار شه‌ممە یه‌كی ئایار، به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ر چوار پارێزگا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له هه‌ندێ كاتدا په‌ڵه هه‌ور به‌دیار ده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها له دهۆك له هه‌ندێ كات و له هه‌ندێ ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ بوونی كه‌مێك باران به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای دهۆك.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان ۱۲ بۆ ۲۹ پله‌ی سیلیزی ده‌بن.