بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ھۆشداری دەدت

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای کرد کە لەسەر ھەندێک جۆرە سکاڵا، بە نھێنی لێکۆڵینەوە و ڕێوشوێنی یاسایی دەگرنە بەر و تاوانباران بە سزای خۆیان دەگەیەنن.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، رۆژانە سکاڵا تۆمار دەکرێت، لەسەر ھەندێک ژمارە تەلەفۆن یان ئەکاونت و پێگەی تۆڕەکانی (فەیسبووک و ئینستاگرام) کە لێیانەوە ھەڕەشە لە خەڵکی دەکرێت یان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و وێنە و بەڵگەی جۆراوجۆری دیکەی ساختە یان ناساختە دەکرێت. بەردەوام ئیشی لەسەر دەکەین و بەنھێنی کارەکان دەکەین، ئەوانەی کە فەیسبووک و ئینستاگرامیان ھەیە، ھەندێکجار تووشی کێشە دەبن، کاتێکیش تووش بوون، ناچار دەبین ئیجرائات بکەین، رۆژ نییە لەو بارەوە ئیجرائات نەکەین و بەنھێنی کۆتایی پێ دەھێنین، بۆ ئەوەی کەسوکاری ئەوانەی کێشەیان بۆ درووست بووە، گرفتیان بۆ دروست نەکەن”.

عەبدولخالق تەڵعەت ھۆشداری دا کە ھەر کەسێک لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ”ھەرچەندە نادیاریش بێت“، ھەڕەشە لە خەڵک بکات و دواتر خۆی ون بکات، ”ھەر دەدۆزرێتەوە، تیمی شارەزامان لەمبارەیەوە ھەیە“. گوتیشی: ”بەکارھێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت بەخراپ، مەترسی ھەیە و ئاگاداری ئەوانە دەکەینەوە کە ئەو کارە دەکەن، ھەر دەدۆزرێنەوە، لەھەر شوێنێک بن“.

Back to top button