باندێكی دزیكرن لە سوران دەستگیركرا
باندێكی شه‌ش كه‌سی، كه چه‌ندین دزینیان له سنووری قه‌زای سۆران ئه‌نجامداوه، ده‌ستگیركران.
رائید سه‌عدوون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، دوای سكاڵای هاووڵاتیان زانیاریان له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه و ناسنامه‌یان ده‌ستنیشان كراون.
رائید سه‌عدوون راشیگه‌یاند، ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 25 ساڵییه، سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی سنووری سۆرانن و له كافتریا و شوێنی یارییه ئه‌لیكترۆنییان یه‌كتریان ناسیوه و پلانه‌كانییان داناوه.
ئاشكراشی كرد، هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و كه‌لوپه‌له دزراوهكانیشیان له‌لا بووه، كه بریتین له چه‌كی كڵاشینكۆف و ده‌مانچه و مۆبایل و چه‌ندین شتی دیكه گرانبه‌ها.
روونیشی كرده‌وه، ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغی سه‌ره‌تایی دایه و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، زانیاری و ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له باره‌ی ئاماری تاوانه‌كان له سنووره‌كه، رائید سه‌عدوون هاودیانی رایگه‌یاند، رێژه‌ی تاوان به به‌راورد به رابردوو كه‌می كردووه.