پێشمەرگە خەڵاتی یەکەمی بەیروتی بەدەسهێنا
جەنگی نێوان پێشمەرگە و ڕێکخراوی داعش ئەو فیلمە بـوو کە خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیـی بەدەست هێنا لە کەرنەفاڵی بەیروتی سینەمایـی ؛
لێژنەی هەڵسەنگاندن خەڵاتی یەکەمی بەخشیە فیلمی ” بەرەو مردن بە تێل بڕ ” لە درهینانی سەروەر عەبداڵلە و ئەو بەرهەمە باسی قارەمانیەتی پێشمەرگە دەکات لە هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنیەکانی داعش ؛
لەلای خۆیەوە دەرهێنەر گوتی لە کاتێکی زۆر نالەبار و دوخێکی هەستیار ئەو فلیمەمان بەرهەم هێناوە و هەندی جار زۆر نزیك بووینەوە لە مردن و ئەو بەرهەمەی پێشکەشی گیانی ئەو کەسانە کرد کە لەدەست داعش ئازاریان چێشتووە ؛