باهۆزێکی خوڵاوی لە عێراق ئەوەی بەدواوە بـوو
پێنج کەس مردن و بە دەیانیش بریندار بوون بە هۆی باهۆزێکی خۆڵاوی توند شارەکانی باشووری عیراقی گرتەوە و بەتایبەتی نەجەف و کەربەلا ؛
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند چوار کەس مردن و شەست و یەك کەس کەوتنە نەخۆشخانە لە کەربەلا بەهۆی باهۆزەکە و لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبرایەتی تەندروستی نەجەف ڕایگەیاند لەو شارە مردنی کەسێك و بینداربوونی بیست کەسی لێ کەوتەوە بەهۆی باهۆزە خۆڵاویەکە و کەوتنی دیوار و دار خورما بەسەر ئۆتومبیلێك ؛
لە نەجەف هەموو گەشتێكی ئاسمانی لە فڕوکەخانەی وەستا بەهۆی کەمی مەودای بینین و لە شاری واست ڕایانگەیاند 72 حاڵەتی تەنگە نەفەسی هەبووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ دەکری و ئەمە نزیکەی 10 ساڵە عیراق بە بەردەوامی تووشی باهۆزی لەو جۆرە دەبی ؛