ئەمریکا کۆنترین رێکخراوی ئیسلامی سیاسی(ئیخوان موسلیمین) دەخاتە لیستی تیرۆر
دوای ئەوەی ئەمریکا سوپای ئیسرئیل و هەموو ئەو هێزانەی سەربە ئێرانن خستیە لیستی تیرۆر، بە پێی هەواڵی میدیا ئەمریکیەکان ئاشکرایان کردووە کە دۆناڵد ترەمپ كار لەسەر بڕیارێك دەكات بۆ ئەوەی ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین کە کۆنترین رێکخراوی ئیسلامی سیاسیە بخاتە لیستی تیرۆر.
سارە ساندرز بەرپرسی راگەیاندنی كۆشكی سپی رایگەیاند ئەمریكا ئیخوان موسلمین دەخاتە لیستی تیرۆرەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی سزا بخرێتە سەر كۆنترین گرووپی سیاسیی ئیسلامی لە میسر.
ساندرز گوتیشی ترەمپ لەگەڕ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكادا وتوێژی كردووە، سەركردەكانی ناوچەكەش هەست بە هەمان نیگەرانی ترەمپ دەكەن.
ئەم بڕیارەی ئەمریكا چەند هەفتەیەك دوای سەردانەكەی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر دێت بۆ واشنتۆن، كە لەمیانەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا كۆبووەوە و داوای لێ كردبوو ئەمریكا ڕێكخراوی ئیخوان موسلمین بخاتە لیستی تیرۆرەوە.