ئیخوان موسلمین دەخرێتە لیستی تیرۆر

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ئیدادەی دۆناڵد ترەمپ سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکە بۆ ئەوەی کۆمەڵەی برایان (اخوان المسلمين) وەک گروپێکی تیرۆریستی بناسێنێت.

پێشتر میدیا ئەمریکیەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئیدارەی ترەمپ سەرقاڵی گەڵاڵە کردنی یاسایەکە بۆ ئەوەی گروپی ئیخوان بخاتە لیستی ڕەشی تیرۆر و سزای توندی بەسەردا بسەپێنێت.

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز  لە ڕاپۆرتێکیدا لەسەرەتای مانگی چوار ئاماژەی بەوە کردوە کە بەرپرسانی سیاسی و دیبلۆماسی ڕێوشوێنی تایبەتیان گرتۆتە بەر بۆ بەفەڕمی ناساندنی گروپی ئیخوان وەک گروپێکی تیرۆریستی

Back to top button