شەڕێکی توند لە نێوان هێزەکانی تورك و هێزە کوردیەکان روویدا

 

شەڕوپێکدادانێکی توند لە دەوروبەری شارەکانی ئیعزاز و عەفرین ڕوویدا نێوان هێزەکانی تورکیا و میلیشیا لایەنگرەکانی لەلایەك و هێزە کوردیەکان لە لایەکی دیکە پاش ئەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل زریپۆشێکی تورکیایان کردە ئامانج و سەربازێکیان کوشت.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە سەربازێکی کوژراوە و سێ سەربازی دیکەیان برینداربوون لە باکووری سوریا لە هێرشێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل و ئەو هێرشە لە ناوچەیەك ڕووی دا کە هێزەکانی تورکیا ئوپراسیۆنی قەڵغانی فوراتی لێ ئەنجام دا بۆ وەدەرنانی چەکدارانی داعش و یەکینەکانی پاراستنی گەل.

لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کە هێزەکانیان چەند پێگەیەکی یەکینەکانی پاراستنی گەل یان کردە ئامانج و تورکیا پێی وایە کە ڕێکخراوێکی تیرۆرستین.

Back to top button