چەکی سەرکردەکانی تیرۆر .. بن لادن لە پشت بەغدادی بەدیار کەوت
پاش پێنج ساڵ وونبون لە گرتەیەکی فیدیۆیی 18 خولەکی دا ئەبو بەکر بەغدادی بدیار کەوت و چەکێکی ڕوسی لە تەنیشتی دا چەقیوە و هەمان ئەو چەکەیە کە سەرکردە توندڕەوەکان هەڵیان دەگرت.
ئوسامە و زەواهیری و زەرقاوی و لەدواین دا بەغدادی بەو چەکەوە بەدیار دەکەوتن ، چ جۆرە چەکێکە ..؟ چەکێکی ڕوسی بەناوبانگە پێ دەڵێن AK-47 کرینکۆف یـان ئەلافتۆمات کلاشنکۆفا و لە ساڵی 1974 بەشێوەیەکی ئاسایی هێزە تایبەتەکانی ڕوسیا بەکاریان هێنا لە جەنگی ڕوسیا و ئەفغانستان.
ڕاوێژکارە ئەمریکیەکان پێیان وایە باشترین و وورترین چەکە و ناوبانگی زیاتر بوو پاش بەکارهێنانی لە لایەن ئوسامە بن لادن و یەکەم جار ئەو چەکە لە ئەفسەرێکی ڕوسی کە بە دیل گیرا کەوتە دەست ئوسامە و لە عێراقیش هەر بە بن لادن بەناوبانگە.