لێکۆلەرێکی سەربازی ئەمریکا: دەرکەوتنی ئەبوبەکر بەغدادی بەڵگەی زیندووی داعشە، ئەمریکا دەبێت پشت بە پێشمەرگە ببەستێت
ئەگەرچی لەسەرەتای دروست بوونی هاوپەیمانی دژ بە داعش پێشمەرگە وەک کارەکتەرێکی بەهێزی نێو هاوپەیمانێتیەکە دەرکەوت، یەکەم شکستی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگەبوو، ئەمەش بوە جێی بایەخی ئەمریکاو ئەوروپا، لە ئێستادا دەبێت ئەمریکا پشت بە بەهێزترین هێزی ناو هاوپەیمانێتیەکە ببەستێت.
مایكڵ پریجێنت لێكۆڵه‌ر و پسپۆڕی كاروباری سه‌ربازی له واشنتن، ڕایگەیاندووە:” پێویسته له شه‌ڕی دژ به داعش پشت به به‌هێزترین و تۆكمه‌ترین هێزی هاوپه‌یمان ببه‌سترێت، كه پێشمه‌رگه‌یه. گوتیشی: پێویسته رێگری له پێشمه‌رگه نه‌كرێت و ره‌وشی كه‌ركووك و ناوچه‌كان به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ پێشمه‌رگه نه‌برێت. له باره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییشه‌وه گوتی: به‌غدادیی به جیهانی گوت هێشتا زیندووه.
هەروەها له باره‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی گوتیشی: ئه‌م ڤیدیۆیه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، به‌غدادیی له ژیاندا ماوه، ریشی ره‌نگ كردووه. له‌گه‌ڵ چه‌كێك له پشتییه‌وه‌یه‌تی. ده‌ریده‌خات له كاتی پشوودانه. به‌ڵام هێشتا چالاكه و له عێراق و سووریا و ئه‌فریقا داعش بوونی هه‌یه. ره‌نگه بگه‌نه بیابانه‌كانی ئه‌فریقا.
گوتیشی: داعش تێكنه‌شكێندراوه. ئێمه ته‌نیا خاكمان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێناوه. ئه‌وه ته‌نیا قۆناغێكه له پرۆسه‌كه. هێشتا هزری ئه‌وان و سه‌ركرده‌كانیان له ژیاندا ماون. هێشتا كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. شانه‌ی نووستوویان له ناوچه‌كان هه‌یه. قۆناغی دووه‌م و سێیه‌می له‌ناوبردنی داعش ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: داعش هاوشێوه‌ی قاعیده جموجۆڵی هه‌یه. كوشتن و هه‌راسانكردن هه‌ن. په‌لاماری جیاجیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له نه‌ینه‌وا ده‌یانه‌وێت كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن. هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج. به‌غدادیی داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات له بری له‌ده‌ستدانی خاك. له سووریا و سریلانكا په‌لاماریان هه‌یه. به‌غدادیی له رێی ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌وه به جیهانی وت هێشتا زیندووه و ماوه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، له عێراق سوننه په‌راوێز خراوه. هه‌ژموونی ئێران زیادی كردووه. ده‌بێت رێگری له پێشمه‌رگه نه‌كرێت به تایبه‌تی له شنگال. پێشمه‌رگه له عێراق تۆكمه‌ترین هاوپه‌یمانی دژ به داعش بوون. ده‌بێت به‌رده‌وام له دژی داعش پشت به پێشمه‌رگه ببه‌سترێت.