خواکوڕک پلانێکی حکومەت بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشدار بوانی گوندی کۆری ئاشکرا دەکات

دوای ئەوەی حکومەت بڕیاری دروستکردنی یەکەیەکی نیشتەجێ بوونی بە ناوی گوندی کۆری لە ڕێگای کۆمپانیایەکی کۆری دەرکرد، لەگەڵ دروستکردنی ژمارەیەک خانوو تا ئێستا چوار هەزارو نۆسەد کەس کە خانووەکانیان بۆ دەرچووبوو، خانویان بۆ دروست نەکراوە، پارێزگای هەولێریش رایدەگەیەنێت ئەو هاوڵاتیانە قەرەبوو دەکرێنەوە.

خواکوڕک لەو بارەیەوە چەند زانیارەیەکی دەست کەوتووە کە، زیانلێکەوتووان پارەی دابوویان بە کۆمپانیا بۆ دروستکردنی خانووەکان کە بریتییە لە 7 هەزار دۆلار، حکوومەت پارەکەیان بۆ دەگەڕێنێتەوە و ڕەنگە پارچە زەوییەکیشیان پێ بدات و لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، رێنمایی چۆنیەتیی قەرەبووکردنەوەکە دەردەچێت.

لەو بارەیەوە تاهیر عەبدوڵا، جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە: “بەڵێن بەو کەسانە دراوە، کە پارەیان داوە و خانووی کۆرییان وەرنەگرتووە، پارەکەیان پێ بدرێتەوە و بە پێدانی پارچە زەوییەکیش قەرەبوو بکرێنەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا نووسراوی فەرمی ماوە بۆی دەربکرێت”.

روونیشی کردەوە، پێدانی زەوی بەو کەسانە پەیوەندیی بە پارێزگاوە نییە، بەڵکوو پەیوەندیی بە شارەوانییەوە هەیە.

شایەنی بیرخستنەوەیە پێشتووتر هەزار خانوو لەو خانوانە دروست کران و دابەش کران، بەڵام ئەو 5 هەزار و 90 کەسە، وێڕای ئەوەی قیستی یەکەمی پارەکانیان داوە، بەڵام 5 ساڵە چاوەڕوان دەکەن، بەپێی گرێبەستەکە پێویست بوو ساڵی 2016 تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی، پڕۆژەکە دوا کەوت و حکوومەتیش نەیتوانی 165 ملیۆن دۆلار بداتە وەبەرهێنەرەکە بۆ تەواوکردنی.

Back to top button