ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: هەر پەرلەمانتارێک بەبێ مۆلەت ئامادەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نەبێت بۆ هەر کۆبوونەوەیەک بە یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت

دوای ئەوە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ھۆشدارییەک ئاراستەی پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی دەکات، کە هەر پەرلەمانتارێک بەبێ مۆلەت وەرگرتن بەشداری کۆبوونەوەکان نەکات بۆ هەر کۆبوونەوەیەک بە یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت.عەمانوئێل خۆشابا، ئەندامی لێژنەی کاروباری پەرلەمان لە پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە نووسراوێکی فەرمی ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەی کۆبوونەوەکان نابن، ئاگادار کردووە، کە سزای دارایی دەدرێن.

عەمانۆئێل خۆشابا ھەروەھا رایگەیاندووە، بەپێی نووسراوەکە، ھەر پەرلەمانتارێک بەبێ مۆڵەتی یاسایی بەشداریی کۆبوونەوەکان نەکات، ئەوا لە بری بەشدارنەبوون لە ھەر کۆبوونەوەیەک، یەک ملیۆن دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێ.

ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی پەرلەمانی عێراق و هەندێکجار جگە لە هۆکارە سیاسییەکان، ئەو هۆکارەش یەکێکە لە فاکتەرەکانی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی.

Back to top button