منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ نابێت یەك کاتژمێر زیاتر بەدیار شاشەی مۆبایلەوە بەسەربەرن

رێکخراوی تەندروستی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە توێژینەوەیەکدا بڵاویکردەوە کە منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵ نابێت لە یەک کاتژمێر زیاتر كات بەدیار تەماشاکردنی مۆبایلەوە بەسەر ببەن.

ئەو رێكخراوە ئەوەشیخستۆتەرو كە منداڵانی خوار تەمەنی 18 مانگ دەبێت دور بکەونەوە لە تەماشاکردنی مۆبایل و بەهیچ شێوەیەک بەکاری نەهێنن.

لەو توێژینەوەیدا ئەوە خراوەتەرو کە دایک و باوکان دەبێت زۆر وریا بن دەربارەی ئەو بەرنامانەی کە کە منداڵەکانیان بەکاری دەهێنن، پێویستە بەرنامەکان لە روی کوالیتیەوە ئاستێکی بەرزیان هەبێت، چونکە کاریگەری لەسەر گەشەی مێشکی منداڵی ئەو تەمەنە دەبێت.

هەروەها زۆر بەکارهێنانی مۆبایل کاریگەری لەسەر چالاکی و جوڵەی منداڵ دەبێت و ئەگەری قەڵەوبونی زیاد دەکات، و هەندێک کات هۆکارێک دەبێت بۆ مردن، بۆیە دایکان و باوکان پێویستە وریای ئەو کاتژمێرانە بن کە منداڵەکانیان بە دیار تەماشاکردنی مۆبایلەکانیانەوە بەسەری دەبەن.

Back to top button